باران و لافاوی بەهێز دەیان هەزار هاووڵاتیی ئوسترالیای بێ ماڵ و حاڵ كردووە
باران و لافاوێكی بەهێز بووە هۆی ئەوەی دەیان هەزار هاووڵاتیی ئوسترالیا ناچار ببن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن یان پەنا بۆ سەربانی ماڵەکانیان ببەن بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن.
بەهۆی لافاوەوە تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی کەشناسی ئوسترالیا پێشبینی دەکات بارانبارینی زۆر بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچەکانی کەناری ناوەڕاستی هێمن.
سەنتەری فریاكەوتنی ئوسترالیا توانای وەڵامدانەوەی هەموو پەیامە تەلەفۆنییەکانی لە دەست داوە، بۆیە داوا لە خەڵک دەکات بۆ یارمەتیدان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی قوربانیانی لافاو لە کوینزلاند.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆ نزیکەی 1000 قوتابخانەیان داخست و داوایان لە ملیۆنان کەس کرد ، لە ناو ماڵەكانیان بمێننەوە .
پێشبینی دەکرێت بارانی ئەم هەفتەیە بە هەورە بروسکە و لافاوی بەهێزەوە بەردەوام بێت.
بە وتەی بەرپرسانی ئوسترالیا، "بۆمبی باران" لە پێشڕەوی لە کەناری باشووری ئوسترالیا بەردەوام دەبێت.
گوڵان: سەردار خەلیل