ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ڕووسیا بەجێ بهێڵن

ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ڕووسیا بەجێ بهێڵن

 

 

بە هۆی لێكەوتەكانی شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی خۆی دەكات، ئەوانەی لە ڕووسیا نیشتەجێن دەستبەجێ لەڕێی گەشتە ئاسمانییە ئاساییەکانەوە ڕووسیا بەجێ بهێڵن، دەشڵێت داخستنی ئاسمانەکانی وڵاتانی جیهان بە ڕووی فڕۆکە ڕووسیەکاندا تا دێت زیاتر دەبێت.

 

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا لەم ڕووەوە ئاماژە بەوە دەكات كە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ ئەمەی دووپات كردەوە كە  پێویستە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەستبەجێ بیر لە جێهێشتنی ڕووسیا بکەنەوە لەڕێی ئەو گەشتانەوە کە هێشتا لەبەردەستدان.

 

شایانی باس هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە بە گەورەترین هێرش دادەندرێت بۆ سەر وڵاتێکی ئەوروپا لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، کاردانەوەیەکی گەورەی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێ کەوتۆتەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا سەرکۆنەی هێرشەکەیان کردووە و لەگەڵ ئەمریکادا کۆمەڵێک سزای ئابووریی توندییان بەسەر بانک و دامەزراوە داراییەکانی ڕووسیادا سەپاندووە.

 

 

Top