سەیران عوسمان ماچی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد (سەیران عوسمان) بەرهەمێكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
سەیران عوسمان لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەناوی (ماچ) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە كە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە لەلایەن كۆمپانیای (ئاریۆس پرۆداكشن) كاری موزیك و تۆماركردنی ئەنجامدراوە, هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە كردووە .
ئاسۆ كاكەیی