حكومەتی ئیسڕائیل: ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پڕچەک دەكات کە ڕەوانەی ڤەنزوێلا کراوە

حكومەتی ئیسڕائیل: ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پڕچەک دەكات کە ڕەوانەی ڤەنزوێلا کراوە

 

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە كە ئیسرائیل ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە پلانی پڕچەککردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی هەیە کە ڕەوانەی ڤەنزوێلا کراون.

 

ئاژانسەكە زیاتر ڕوونی كردەوە كە بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەو وێنانەی کە ئەو دەڵێت وێنەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانە لە ڤەنزوێلا، پێشانی ڕێبەرانی جوو و ئەمەریکایی داوە لە ئۆرشەلیم.

 

گانتز ئاماژەی كردووە كە هەڵسەنگاندنەکانی ئیسرائیل ئەوە نیشان دەدەن کە ئەو چەکانەی کە لە دوورەوە کونتڕۆل دەکرێن، لە لایەن ئێرانەوە ئامادە کراون بۆ ئەوەی بگاتە ڤەنزێلا.

 

 

بە گوێرەی رۆیتەرز ئێران ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بۆ هەر یەک لە هاوپەیمانەکانی ڕەتکردۆتەوە، هەروەها ئەو وڵاتە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی یان پشتگیری تیرۆریزمی ڕەتکردۆتەوە.

 

ڤەنزوێلا ساڵی 2012 ڕایگەیاند کە ئێران یارمەتی ئەو وڵاتە دەدات لە دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا.

Top