لە هۆڵەندا چەکدارێک هەڵدەكوتێتە سەر فرۆشگایەك و چەند كەسێكی بە بارمتە گـرت

لە هۆڵەندا چەکدارێک هەڵدەكوتێتە سەر فرۆشگایەك و چەند كەسێكی بە بارمتە گـرت

 

 

ئێـوارەی ڕۆژی سێشەممە چەکـدارێک ژمارەیـەک لە کـڕیار و کارمەنـدانی فرۆشگای ئەپـڵ لە ئەمستردام لە هـۆڵەنـدا بە بارمتە گـرت.

پۆلیسی ئەمستردام توییتێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: لەبەر هۆکاری ئەمنی ناتوانن وردەکاریی لەبارەی بارمتەکانەوە بڵاو بکەنەوە، بەڵام بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان ژمارەیەک بارمتە توانیویانە لە فرۆشگاكە بچنە دەرەوە و هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە.

هەروەها پۆلیس داوای لە خەڵکی كردووە کە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی وێنە بە ئۆنڵاین بەدوور بگەرن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە وێنـە بڵاوکراوەکان ئـەوە نیشـان دەدەن کـە چەكـدارەكە پیاوێکی لە پشـتـەوە گرتـووە، تۆڕێکی ناوخـۆیی هەواڵی بیستنی تـەقـەی لە ناوچەکـەدا ڕاگـەیانـد.

ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کە لە یەکێک لە شوقەکانی دەوروبەری شوێنی بارمتە گرتنەكە ئامادە بوو گوتی: دەرگای دوکان و چێشتخانە و باڕەکانی دەوروبەری ڕووداوەكە داخراوە و کڕیارەکانیان ناتوانن بڕۆن بۆ ئەو شوێنە.

بە وتەی ئەو، شوێنەكە بە تەواوی چۆڵکراوە و هەروەهـا پۆلیـس داوای لە خەڵک کردووە لـەبەر دەرگا و لە پەنجـەرەکان دووربکەونـەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top