فڕۆکەیەکی جەنگی لە تەبرێز کەوتە خوارەوە / سێ کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی وتەی شەفەقنا، پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی دووەمی شەهید فەکووری لە تەبرێزلە وڵاتی ئێران، ڕووداوەکەی ڕاگەیاند: کە ئەو فڕۆكە كەوتووەتە ناو هۆڵی وەرزشی شەهید عەلیپوور کە دەکەوێتە مۆنجەمی تەبرێز.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری تەبرێز لەبارەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکەوە گوتی: سەرەتا فڕۆکەکە خۆی بە دیواری خوێندنگایەکداكێشا، کە خۆشبەختانە خوێندنگاکە داخرابوو پاشان چووە ناو هۆڵی وەرزشی شەهید عەلیپوور کە دەکەوێتە مۆنجەمی تەبرێزەوە.
هەروەها دوو كارمەندی هێزی ئاسمانی و هاووڵاتییەک لە ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکەیدا بەهۆی ئەم ڕووداوە گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەوانەکە بەر لە كەوتنەخوارەوە هەوڵیدا، فڕۆکەکە لە ناوچەی نیشتەجێبوون و شوێنە قەرەباڵغەكان دوور بخاتەوەو، بۆ ئەو مەبەستەش گیانی خۆی فیدا کرد.
بەپێی زانیارییەكان ئەوفڕۆكە جەنگییەی كەوتووەتە خوارەوە سەر بە دووەمین بنکەی شەهید فەکووریی شاری تەبرێزە.
گوڵان: سەردار خەلیل