کورد لە میونشن

کورد لە میونشن

بەشداری هەر ئیڤێنت و کۆنفرانسێک بەتایبەتی نێودەوڵەتی پێوەرو تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە،دەبێت بە پێوەرێک لە پێوەرەکان شایستەیتت تیادابێت بۆ چونە ناو ئەو بۆنەو چالاکیانە.کۆنفرانسی میوشن MSC  کۆنفرانسێکە لە سەر پرسە گرنگی ستراتیژیەکان و ئاڵنگاریەکانی بەردەم ئاسایش و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەبەسترێت ،لەپرسی ئاسایشی مرۆڤایەتی ،بەرەنگاربوونەوە  داکۆکی ئەوروپی و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان  و داماڵینی چەک  و ئاڵنگاریە جیهانیەکان .بەشداری کردنی ئەم کۆنفرانسەش بە گشتی بۆ ئەو وڵات و سەرۆکانەیە کەلە سیاسەت داڕشتن و بڕیاردان و هاوکێشەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ناوچەیەکانی  خۆیان رۆڵیان هەیە یان ئومێدی رۆڵیان لێ دەکرێت .کۆنفرانسی ئەم ساڵی ٢٠٢٢ بەبەشداری زیاتر لەسەرۆکی ٣٠ وڵات و ١٠٠ سەرۆک وەزیران و  رێکخراوە نێودەوڵەتیە گرنگەکانی وەک  UN, NATO, EU سەرباری گفتوگۆی تۆپیکە نەریتیەکانی پێشووی کۆنفرانسەکانی تر لە داکۆکی  ورووبەڕووبونەوەی نەریتی  سیاسەتی ئاسایش ، هەنگاوی نا بەرەو پرسیارەکانی پێداویستی ئەمرۆی جیهانی وەک گۆڕانکاری و ریکخستنی  تەکنەلۆجیا،ئاسایسی مرۆڤایەتی وسەقامگیری وهەروەها ئاڵنگاری  وگرفتە گڵۆباڵیەکانی وەک نەخۆشیە  کوشندە بڵاوەکان کەبەجیهاندا بڵاودەبنەوە، لەگەڵ گۆڕانی کەش  وهەوا،پارێزگاری لەدیموکراسیەت وهەندێک ئاڵنگاریە ناوچەیەکان وەک بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان نیودەوڵەتیەکان ،ئەو زیادبوونی دڵەڕاوکێ لە ئەوروپای رۆژئاوا وبارودۆخی ئەوناوچانەی زۆرتر  شوێنی  ململانێ و زۆنی  کێشەکانن و مەترسین  بۆ جیهان،دوارۆژی کۆنفرانسەکەش تایبەت کرا بەوەی یەکێتی ئەوروپا کە ئەرکیەتی و چۆن بتوانێت رووبەڕووی ئەم ناکۆکی  وئاڵنگاریانە ببێتەوە.سروشتی ئەم کۆنفرانسەش وایە کە جگە لە بابەتە سەرەکیەکان و قسەکەرە سەرەکەیکانی کۆنفرانس ،بواری دایەلۆگ و کۆبونەوە لەدەوری مێزی گفتوگۆ  وکارلێک کردن وئاڵوگۆڕی بیڕاو سوود وەرگرتن لەئەزموونی یەکدی وتاکو پێکەوە گفتوگۆی پرسە جیهانیەکان بکەن کە هەمووان بەرێژەی زۆربێت یان کەم بونەتە بەشێک لێی بەتایبەتی ئاڵنگاریە جیهانیەکان.

ئەگەر سەیری ئەم بەشداریەبکەین جگەلەوەی پێمان دەڵێت کە ئیتر جیهان دەبێت بەیەکەوە نەخشەدانێن، سەردەمی هاریکاری و پێکەوە کارکردنە نەک بەتەنها سەرکردایەتی کردنی جیهان لەلایەن  وڵاتێک یان چەند وڵاتێک بەرنامە بۆ جیهان و چارەسەری کیشەکان دابنێن ،بەڵکو دەبێت بەهەمووان روبەڕووی  کێشەکانی س ەردەم ببینەوە بەتایبەتی کیشەی ئاسایش و تەکنەلۆجیاو گۆڕانی کەش و هەواو پەتا جیهانیەکان و تیرۆریزم .دەبێت سوود لەعەقڵی هەمووان ببینرێت واتە ئیتر جیهان بە هەماهەنگی و هاریکاری دەچێت بەرێوە نەک بەجیا. چونکە ئیتر کێشەکان کێشەی گەورەی هەمووانن ،هەر ئەوەشە کەبینیمان تۆپیکی بابەتەکانی ئەم کۆنفرانسە جیاوازبوو لەکۆنفرانسەکانی پێشوو لەهەندێک بابەت کە بۆی زیادکرابوو بەتایبەتی رێکخستنی تەکنەلۆجیاو پەتا و نەخۆشیە کوشندە  جیهانیەکان،ئەمە بەڵگەبوو لەوەی کە ئیتر گرفت  وئاڵنگاریەکان جیهانین بۆیە پێویست بە راوبۆجون وپێشنیاری هەموو جیهانە بۆ چارەسەرو بەرەنگاری.

لێرەوە بڕوانینە پێگەی کوردو بەشداری دوو سەرکردەی کورد ،ئەو عەقڵیەتە دیزاینەی کوردی گەیاندە ئەم ئاستە، لەکاتێکدا نەوڵاتی نەخاوەن ناسنامەیەکی دیاری کراوی لە ماوەی ٣٠ ساڵێکدا هەزارن لەمپەردروست کراوە لەبەردەمت، جگە لەقەیرانە ناوخۆیی وململانێکان و هەڕەشە ئەقلیمی و مەرکەزیەکان کەبەهەر هەنگاوێکت خەو لەچاویان دەتۆرێت و مەلەف و کای کۆنی سەدان ساڵت بۆ هەڵدەدەنەوە.بەم هەموو زریان وباران و ڕەشەبایە کەشتیەک ئاسان نەبوو بگەیەنرێتە کەناری ئارامی،بیگەیەنیتە ئاستێک کەتۆ ئێستا لە پرسە نێودەوڵەتی و هاوکێشەنێودەوڵەتیەکان و  ستراتیژ ونەخشەکێشانەوە بۆ جیهان وناوچەکە  و رووبەڕووبونەوەی گرفتە جیهانیەکان بەشداریت پێ دەکرێت و رەگەزێکی کاریگەری.لەناوجەرگەی ناوچەیەکی گەرم بەناکۆکی و پر لەئاگر و نائارام و شوێنی یەکلاکردنەوەی و تەسفیەی حساباتی هێزە رکابەرو ناکۆکیەکان و بەشێکی لە دەوڵەتێک کە ١٠٠ ساڵە نەیتوانیوە نەدەوڵەت بێت نەسەقامگیری بەرهەم بهینێت تاکە شتێک رۆڵی تیادەبینێت هێزو داپڵۆسین و کوشتن وبرین وسەرکوتکردن  بێت  ،پارچەیەک هەرێمێک سەقامگیری بەرهەم بهێنێت لەتەنیشتدا، ئاسایش بەرهەم بهێنێت خۆی هەزارجار بریندارە بەڵام ڕوبەڕووتێکشێنەری هێزێکی مەترسی جیهانی وەک داعش و تیرۆرزم دەبێتەوە.سەرباری هەموو قەیرانەکان کەم ئەزمونیەکان لەبەرهەم هێنان و فرۆشتن و بەربەسەتکان بۆی دروست دەکرێت دەبێتە هێزێکی بەرهەمهێنەری گازی سروشتی کەوڵاتان گرەوی لەسەردەکەن و بوەتە داینەمۆی خوێندنەوەی دەوڵەتان بۆی و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان.لەداڕشتنەوەی سیاسەت و نەخشەی سیاسی ناوچەیەکی وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداریت پێبکرێت،ئەمانە دەستکەوتێکی گەورەن و تاگەشتوەتە ئەوەی حکومەتێکی مەرکەزی وەک عێراق چاوی بەمەدا هەڵنایەت و لەگەڵ نوقم بوونی خۆی لە نەبوونی سەروەرەی یاساو سەروەری وڵات و وێرانی وڵات و زاڵ بوونی دەسەڵاتی میلیشیا بەسەر وڵاتدا نەبوونی هیچ سیمایەکی مۆدێرن و ئاوەدان کردنەوە لەتێکڕای ناوچەکانی باشوروناوەراستی دا گەشەی ئەم هەرێمەوئەو ئاستە پێشکەوتنەی پێ قوت نادرێت. ئەمەش مانای ئەوەنیە کە کەم وکوڕی نیە لەم هەرێمەدا بەڵکو هاوڵاتیانی هەرێم زیاتر لەوەی هەیە پێویستە خزمەت بکرێن ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت و قەرەبووی ئەو هەموو ئازار و قوربانیەیان بۆ بکرێتەوە کەلەپێناو گەیشتنی  بە ئەمرۆی  ئەم هەرێم و دەستکەوتانە داویانە. گەشەی ئابوری هەرێم لەم ئاستەدا ئەبێت ئاستی خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی خۆشگوزەرانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زایدکات و لەقەلەقی نەبوونی قوت و موچەرزگاریان کات.تاکو هاوڵاتاین ببنە پشتیوانی زیاتری حکومەت بۆ بەرەوپێش چوونی زیاترو پاراستنی ئەم دەستکەوتانە.  

Top