ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەستەی گەشتوگوزار لە پاراستنی ژینگەدا

ڕۆڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری و  دەستەی گەشتوگوزار لە پاراستنی ژینگەدا

 

ژینگە چەمكێكی گشتگیر و فراوانە، بە جۆرێك هەموو بوارەكانی ژیان دەگرێتەوە، بۆیە لێرەدا تەنیا تیشك دەخەینە سەر ڕۆڵی دوو دامەزراوەی وەك وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەستەی گەشتوگوزار:

یەكەم: وەزارەتی ڕۆشنبیری لە ڕێگەی ئەم چالاكییانەی لای خوارەوە و هاوشێوەكانی، دەتوانێت ڕۆڵی بەرچاوی لە پاراستنی ژینگەدا هەبێت:

1- كردنەوەی پێشانگەی تابلۆ و وێنەی ژینگەیی.

2- سازكردنی پێشبڕكێی ژینگەیی.

3- ئامادەكردنی سروود و گۆرانی بۆ ژینگە.

4- پڕۆژی شانۆ و درامای ژینگەیی.

5- كردنەوەی پێشانگەی كاریكاتێریی ژینگەیی.

6- نەخشاندنی دیواربەندی ژینگەیی.

7- پێكهێنانی كتێبخانەی ژینگەیی قوتابخانەیەك.

8- چاپكردنی ڤۆڵدەری ژینگەیی.

9- هەبوونی گۆشەیەكی هەمیشەیی ژینگەیی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا.

10- هەبوونی بەرنامەی ژینگەیی لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا.

11- دەرچوواندنی وەرزە گۆڤارێكی ژینگەیی.

12- ڕێكخستنی كۆڕ و سیمیناری ژینگەیی.

13- زیادكردنی سوودوەرگرتن لە بۆنەكانی تایبەت بە ژینگە و لاوان.

14- بنیاتنانی پردی پەیوەندی لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بە تایبەت یۆنسكۆ.

دووەم: دەستەی گەشتوگوزار بە مەبەستی هاوسەنگ ڕاگرتنی پەیوەندیی نێوان گەشتیارییەكی قازانج كردوو، ژینگەیەكی زیان لێ نەكەوتوو دەتوانێت ئەم هەنگاوانە و هاوشێوەكانی بنێت:

1- هەمواركردنەوەی یاسای گەشتوگوزار بە مەبەستی گەشەپێدانی زیاتر.

2- پەرەپێدانی چەمكی گەشتیاریی ژینگەیی، چونكە زۆربەی زۆری گەشتیارانی هاتوو بۆ كوردستان گەشتیاری ژینگەیین و، بۆ بینینی سرووشت و ژینگەی خۆڕسك دێن.

3- تەرخانكردنی بڕێك لە داهاتی گەشتوگوزار بۆ شیاندنەوەی ژینگە، چونكە بەشێك لە گەشتیاران بەهۆی كەمیی هۆشیاریی ژینگەیی و كارانەكردنی سزای دارایی بۆ سەرپێچییەكانی، زیانی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن.

4- بە مەبەستی كەمكردنەوەی فشار لە سەر ژینگە و، دۆزینەوەی فاكتەرێكی هاوپشت بۆ گەشتیاریی ژینگەیی:

أ - هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف بۆ گەشەپێدان بە گەشتیاریی ئایینی.

ب - هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی شوێنەوار بۆ ئەوەی كۆی سەدان شوێنەواری كوردستان ببنە فاكتەرێكی هاوپشت بۆ گەشتیاریی ژینگەیی.

ج- كاراتركردنی ڕۆڵی مۆزەخانەكانی هەرێم لە ڕاكێشانی گەشتیاراندا.

5- بەهێزتركردن و كاراتركردنی ڕۆڵی پۆلیسی دارستان و ژینگە.

6- دابەشكردنی ڕێبەری گەشتیار و، پێكهێنانی یەكەی پۆلیسی ژینگەیی، یان گەشتیاری بۆ ڕێگری لە زیانگەیاندن بە پێكهێنەرەكانی ژینگە.

7- كاركردن بە مەرجەكانی پاراستن و چاككردنی ژینگە لای دەستەی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەكانی گەشتوگوزار.

8- هەبوونی دەروازەی ڕێكخستنی هاتنە ژوور و جووڵەی گەشتیاران بۆ نێو پارێزراوە سرووشتییەكان.

9- دیاركردنی ئەو پەڕی توانای لەخۆگرتنی شوێنە گەشتیارییەكان لە ڕووی شوێنەوە.

10- ئاوێتەكردن لە نێوان دانیشتووانە خۆماڵییەكان و گەشتیارەكاندا لە ڕووی پاراستنی كولتووری ژینگەپارێزییەوە.

11- كاركردن بە ڕێنماییە نێودەوڵەتییەكان لە بواری گەشتوگوزار و ژینگەدا.

12- یادكردنەوەی هاوبەشی بۆنە جیهانییەكانی وەك ساڵڕۆژی جیهانیی ژینگە و، ساڵڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار.

13- هەماهەنگیی نێوان هەر دوو دەستە بۆ بەشداریكردنی بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكان.

أ - لە هەڵمەتی ڕاگەیاندن و هۆشیاركردنەوەدا.

ب - لە وێنەگرتنی ئیجابیی و تۆماركردنی هەڵوێستە جوانەكانی هاووڵاتیان لە ژینگەپارێزیدا.

ج - ڕێگری و لادانی ئاسەواری ئەو دیمەنانەی پیسبوون بۆ هەستی بینین دروست دەكەن.

د - هاندان بۆ بەكارهێنانی كیسەی كاغەز و پەرداخی كارتۆنی و سفرەی توانادار، بۆ شیبوونەوە لە دوای بەكارهێنان.

 

Top