ڕەیسی لەم حەفتەیەدا سەردانی قەتەردەكات
سەرچاوە قەتەرییەکان ڕایانگەیاند: کە سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە بڕیارە گەشتی قەتەر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە باس لە چەند پرسێكی گرنگ بكەن.
بەپێی وتەی شەفەقنا لە زاری مێهرەوە، ماڵپەری ڕۆژنامەی ئەلقودسی ئەلعەرەبی لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەڵێت: "سەرۆکی ئێران سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەرێمییەکان و دۆسیەی ناوکی سەردانی قەتەر دەكات.
بەپێی ڕۆژنامەی نزیک لە قەتەر، سەرۆکی ئێران لە سەردانێکی چەند ڕۆژەیدا بۆ دەوحە، سەبارەت بە کێشە هەرێمییەکان و دۆسییەی ناوکی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر گفتوگۆ دەکات.
ڕۆژنامەکە بۆ سەرچاوە فەرمییەکان ئەوەشی خستەڕوو: لە سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ قەتەر گفتوگۆ لەسەر هەناردە كردنی غار دەكرێت و بڕیاریشە هەناردەی كاریی غاز لە 22ی شوبات لە قەتەر بەڕێوەبچێت.
گوڵان: سەردار خەلیل