یەکەم گروپی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە پۆڵەندا بۆ بەرپەرچدانەوەی "هەڕەشەی ڕوسیا"
سوپای پۆڵەندا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: کە یەکەم گروپی سەربازی ئەمەریکا هاتوونەتە ناو ئەو وڵاتە ئەمریکا بەنیازە 3000 سەرباز بنێرێت بۆ وڵاتانی هاوپەیمان لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات بۆ بەرنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا.
بەپێی پلانەكە پۆلەندا میوانداری 1700 سەرباز دەکات، بە وتەی فەرماندەی سوپای پۆڵەندا، بەم زووانە هێزێ سەربازیی دووەمیش دەگەنە پۆڵەندا.
شەوی ڕابردووش فڕۆکەیەکی سەربازیی سی-130ی ئەمەریکا کەلوپەلی سەربازیی گواستووەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی ڕێژسۆڤ یسێنکا لە باشووری پۆڵەندا.
ئەمریكا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو کە 3000 سەربازی دیكە بۆ ئەوروپای ڕۆژهەڵات بۆ بەرگریکردن لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە دژی "هەر دەستدرێژییەک" دەگوازێتەوە ٨٥٠٠ سەربازی ئەمەریکایش لە لە كۆتایی مانگی ڕابردووەوە لە ئامادە باشیدان بۆ وڵامدانەوەیەكی خێرا "ئەگەر پێویست بێت.
واشنتن تەنانەت ڕۆژی هەینیش ڕایگەیاند: کە بەڵگەی ئەوەی هەیە کە مۆسکۆ بەنیازە هێرشێکی ساختە بکات و وا نیشان بدات کە لەژێر هێرشی ئۆکرانیادایە بۆ ئەوەی بەم بیانووە هێرش بكاتە سەر ئەو وڵاتە.
مۆسکۆ بەپێچەوانەوە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت نیازی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای نییەو تەنیا دەیهەوێت خۆی بپارێزێت، ڕوسیا بەردەوام هۆشداری دەدات لە فراوانکردنی سنوورەکانی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات.
گوڵان: سەردار خەلیل