50 ئەندام پەرلەمانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

50 ئەندام پەرلەمانی ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

 

عەلـیڕەزا سەلیمی ئەندامی دەستەی سـەرۆكایەتیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیـاند: نزیکەی 50 ئەندام پەرلەمان تووشی كـۆرۆنا بـوون.

سەلیمی، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنج گوتی: هێشتا دانیشتنە گشتییەکانی پەرلەمان بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان بەڕێوەدەچێت.

پێشتر، ئەو دانیشـتنانە لە ڕۆژانی سێشـەممە و چوارشەممە بە هۆی توشبوونی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکان هەڵـوەشـێنرایـەوە.

تا ئێسـتا چەنـدین ئەنـدام پەرلـەمانی ئێـرانی بەهۆی ڤـایـرۆسی کـۆرۆنـاوە گیـانیـان لەدەسـتداوە.

لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران جارێکی بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا هەموو کاتژمێرێک ڕێژەی 1102 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. کە هەر کاتژمێرێک 2 کەس گیانیان لەدەستداوە.

تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 هەزار و 130 کەس تووشی كۆڕۆنا بوون و 64 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران کۆی گشتی شەش ملیۆن و 453 هەزار و 837 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، کە 132 هەزار و 745 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردر خەلیل

 

 

Top