سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئۆمیكڕۆن، ئابووری ئەمریکا 467 هەزار کاری نوێ دروست دەکات

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئۆمیكڕۆن، ئابووری ئەمریکا 467 هەزار کاری نوێ دروست دەکات

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن خاوەنكارانی ئەمریکا توانییان 467 هەزار کاری نوێ لە کانوونی دووەمی ساڵی نوێدا دروست بکەن.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی کار لە ئەمریکا کە ڕۆژی هەینی 4ی شوبات بڵاوكراوەتەوە، ڕێژەی بێکاری لەسەدا 3.9 بەرزبووەتەوە بۆ 4 لەسەدا کە خەڵکی زیاتر بە دوای کاردا دەگەڕێن، هەرچەندە هەموویان نەیانتوانی لە مانگی کانوونی دووەم کار بـدۆزنەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ، گەشەی ئاماری دامەزراندن لە مانگی کانوونی دووەمدا خواستی زۆرێك لە خاوەنکارەکان بۆ بە کرێ گرتن تەنانەت لە کاتی پەتاکە، نیشان دەدات. پێشبینی دەکرێت کە بازرگانییەکان بەردەوام بن لە گەشە كردن سەرەڕای كاریگەریی ئۆمیكڕۆن هەروەها زیادبوونی گەشەی دروستکردنی کار گوزارشت لە حاڵەتێک دەکات کە ئاستی بەرزی دامەزراندن و خەرجییەکان لەگەڵ كەمیی دابینکردن و خێراکردنی هەڵئاوسان و نەهێشتنی بەرزبوونەوەی كرێ و چڕکردنەوەی فشار لەسەر خێزانەکان.  

بە پێی پێش بینییەکان پێدەچێت بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەشەی ئابووری ئەمریکا بۆ نزیکەی لەسەدا 1 کەم بکاتەوە، ، چونکە زۆربەی خەڵکی نیگەرانن لە ڤایرۆسەکە و لە ئەنجامدانی کاری وەک چوون بۆ چێشتخانە و سینەماکان و گەشتەکان و چالاکییەكانی دیكە، لەوەی كە دوور بخرێنەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top