لە کاتی ئێشکگریی شەودا دوو ئەفسەری پۆلیسی ئەڵمانیا بە گوللـە كوژران

لە کاتی ئێشکگریی شەودا دوو ئەفسەری پۆلیسی ئەڵمانیا بە گوللـە كوژران

 

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 31ی کانوونی دووەم لە کاتی پشکنینی شەوانە و بازگەی هاتووچۆی ڕۆتینیدا دوو ئەفسەری پۆلیسی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بە فیشەک کوژران.

دەوترێت هێرشبەرەکان لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵهاتوون و هێشتا پۆلیس هیچ بەڵگەیەكی سەلمێنەری ئەو تاوانەی دەست نەكەوتووە. 

تەقەکردنەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 4:20 خولەک لە سەر ڕێگای لادێ یەك نزیک ناوچەی کۆزلی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕوویدا و دوو ئەفسەری پۆلیس و پیاوێکی تەمەن 29 ساڵ و ژنێکی تەمەن 24 ساڵ گوژران.

پۆلیس دەڵێت: ئەوان تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەقینەیان نییە سەبارەت بە ئەنجامدەران یان ئەو ڕێگایەی کە لێیەوە هەڵهاتوون.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لێكۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەكە دەكەن و بەڵگە کۆ دەکەنەوە، هەرچەندە ناسنامەی ڕاستەقینەی هێرشبەرەکان و ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەلایەن ئەوانەوە بەکارهاتووە نازانن و بەلایەنی کەمەوە یەکێک لە ئەنجامدەران چەکدار بووە.

یەکێتی کارمەندانی پۆلیسی ئەڵمانیا، ( GDP)  نیگەرانیی خۆیان بۆ ئەم ڕووداوە دەربڕی و هیوایان خواست بە زووترین کات تاوانباران دەستگیر بکرێن.

 پۆلیس داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردووە  بۆ هەر زانیارییەك یان هەرشتێكی گومان لێكراو پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

 شاری کۆزل دەکەوێتە ویلایەتی ڕاینلاند-فالتزدر، لە 150 کیلۆمەتری باشووری فرانکفۆرت، لە نزیک سنووری فەرەنسا- لوکسەمبۆرگ.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top