توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریكا:  10 خولەک ڕاهێنان لە ڕۆژێكدا دەتوانێت ڕێگە لە هەزاران مردن بگرێت لە ساڵێکدا

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریكا:  10 خولەک ڕاهێنان لە ڕۆژێكدا دەتوانێت ڕێگە لە هەزاران مردن بگرێت لە ساڵێکدا

 

 

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات كە ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵیدایە ڕۆژانە 10 خولەک چالاکی جەستەیی مامناوەندی لە ژیانی ئاساییان زیاد بکەن ، ئەوا دەتوانێت ڕێگە لە زیاتر لە 110 هەزار مردن بگرێت لە ساڵێكدا.

ئەم توێژینەوە پزیشکییە  لە ڕۆژنامەی کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکیی (JAMA) بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە 20 بۆ 30 خولەک ڕاهێنان دەتوانێت ژیانی زیاتر بپارێزێت.

بە گوێرەی هەواڵی سی ئێن ئێن، توێژینەوەکە داتای لە ڕاپرسیی تەندروستی و خۆراکی نەتەوەیی بۆ کەسانی تەمەن 6 ساڵ بەرەو سەرەوە لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2006 بەکارهێناوە ، توێژەران لێكۆڵینەوەیان لە ڕێژەی چالاکی جەستەیی 5000 بەشداربووی تەمەن 40 بۆ 85 ساڵیان كردووە و تا کۆتایی ساڵی 2015 چاودێری ڕێژەی مردنیان کردووە.

پیتەرکاتزمێرزیک، پسپۆڕی قەڵەوی منداڵان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانیشتوان و زانستە تەندروستییە گشتییەکان لە زانکۆی ویلایەتی لویزیانا دەڵێت: ئەو شێوازەی کە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەکارهاتووە بە وردی بووە و زۆر ڕاستن.

دەشڵێت: هەرچەندە ژمارەی مردنە ڕێگریکراوەکان مەزەندە دەکرێت، بەڵام ڕێبازی توێژینەوەکە ڕەوایە چونکە "مەحاڵە" جیهانی ڕاستەقینە تاقی بکەیتەوە و چالاکی خەڵک دەستکاری بکرێت و دەرەنجامی درێژ خایەنی وەک مردن هەڵبسەنگێندرێت.

توێژەران جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم توێژینەوەیە جەخت لەسەر سوودەکانی وەرزشکردن دەکاتەوە لە ئاستی دانیشتواندا نەک لەسەر تاکەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top