تەقینەوەیەك لەهەرات؛ بەلایەنی کەم 16 کەس کوژران و برینداربوون

تەقینەوەیەك لەهەرات؛ بەلایەنی کەم 16 کەس کوژران و برینداربوون

 

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ( 22ی کانوونی دووەم ) ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری هەراتی ئەفغانستان تەقییەوە، بەلایەنی کەم حەوت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی میدیاکانی ئەفغانی ئاماژەیان بە سەرچاوە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە کردووە، كە 4 کەس لە کوژراوەکان ژنن، تا ئێستا تاڵیبان ژمارەی تەواوی قوربانیانی تەقینەوەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە تەقینەوەکە نزیکەی کاتژمێر 7ی ئێوارە لە ناوچەی حاجی عەباسی شاری هەرات ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

شارەكانی ئەفغانستان لەو كاتەوەی كە تاڵیبان دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، تەقینەوەی کوشندەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بەشێكیان داعش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرتووە.

ئەو هێرشانەی کە دەكرێتە سەر هێزەکانی تالیبان و هاووڵاتیانی مەدەنی لە کاتێکدا دێت کە ئەفغانستان بەردەوامە لە ناسەقامگیری و تووشی قەیرانێکی سەختی ئابووری دەبێت و برسیەتی هەڕەشە لە ژیانی نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەکات لە وەرزی سەرما و سەختی زستاندا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top