ئەفغانستان: تاڵیبان دەڵێت هەشت فەرماندەی بەرەی بەرگریی نیشتمانی لە شەڕی بەلخ کوژراون

ئەفغانستان: تاڵیبان دەڵێت هەشت فەرماندەی بەرەی بەرگریی نیشتمانی لە شەڕی بەلخ کوژراون

 

 

 

 

پۆلیسی  پارێزگای بەلخ  لە باکووری ئەفغانستان، ڕۆژی هەینی  ڕایگەیاند: كە هەشت فەرماندەی بەرەی بەرگریی نیشتمانی، كە هێزێكی تایبەتن بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد مەسعود لە شەڕێكدا لەگەڵ چەكدارانی تاڵیبان لەو پارێزگایە كوژراون.

ئەسف وەزیرى، وتەبێژی پۆلیسی ناوخۆ لە پارێزگای بەلخ کە ئێستا سەر بە تاڵیبانە، ئەمڕۆ پەیامێکی دەنگی بۆ میدیاکان ناردووە و كوشتنی هەشت فەرماندەی بەرەی بەرگریی نیشتمانیی ڕاگەیاند: و جەختی لەوە کردەوە کە لە "شەڕی ڕاستەوخۆ" لەگەڵ هێزەکانی تالیباندا گیانیان لە دەست داوە.

لە پەیامەکەیدا هاتووە، کە تاڵیبان دەستی بەسەر چەندین چەک و تەقەمەیدا گرتووە، هێشتا هەواڵەکە لەلایەن بەرەی بەرگریی نیشتمانی یان سەرچاوەیەکی دیكەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە هەرچەندە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بەشێکی زۆری دۆڵی پەنجشیر کەوتە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبانەوە، بەڵام ئەو شەڕانەی کە ئێستا لەلایەن گروپەکەوە ئاماژەی پێكراوە ئەوە دەردەخات کە هێشتا بەرگری لە هەرێمەکانی باکووردا بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top