ڕووبار كاكەیی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد(ڕووبار ڕەشید كاكەیی) ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی گۆرانی بە ناوی (داڵگە)بڵاوكردەوە .
ڕووبار كاكەیی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب, بەرهەمێكی نوێی بەناوی (داڵگە) بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە نوێیە بە شێوەزاری كەڵهوڕی تۆماركراوەو گۆرانییەكی نیشتمان پەروەرییەو باس لە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە دەكات .
(ئەحمەد هەیاس) تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو (ئاراس ڕەفعەت) كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە, هەروەها (هونەر دیلۆن) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە كردووە .
ئاسۆ كاكەیی