به‌فر و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بابه‌تێكه ره‌هه‌ند و ره‌گه‌زی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به كۆمه‌ڵیك پرس و بابه‌تی جیاوازه‌وه هه‌یه.
وه‌ك له پێناسه‌ی (باری بوزان) دا هاتووه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له: رزگاری له هه‌ره‌شه و مه‌ترسیه‌كان و توانای ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆییان و یه‌كپارچه‌یی كاركردنیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئاستی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت له ئاستی تاك، كۆمه‌ڵگه، ده‌وڵه‌ت و جیهانیش. به شێوه‌یه‌كی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرسه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دیاری ده‌كات به: ئاسایشی ئابووری، خۆراك، ته‌ندروستی، ژینگه، كه‌سی، كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌یی و ئاسایشی سیاسی. سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر ده‌وڵه‌تان ئه‌م هه‌ره‌شانه له ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی تر جیاوازه. هه‌ر وه‌ك چۆن قوتابخانه‌كانیش دید و تێروانینی جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌ره‌شه و مه‌ترسیه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك هه‌ره‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ره كه بریتین له: ئاسایشی سه‌ربازی، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی، خۆراك، په‌روه‌رده‌یی، ئه‌لیكترۆنی، ژینگه‌یی و ئاو.
هه‌رچه‌نده له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان هه‌ره‌شه‌ی ئاوی له‌سه‌ر نیه، به‌ڵام نه‌بوونی سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئاو، له ئاینده‌دا ئه‌و هه‌ره‌شانه دروست ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان زیاد ده‌بێت، به‌مه‌ش پێویستی ئاو زیاتر ده‌بێت. له‌لایه‌نی تر گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو و كه‌می باران مه‌ترسی زۆر دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت له كه‌رتی كشتوكاڵیدا، جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی چه‌ندین نه‌خۆشی. له‌لایه‌كی تریش ئه‌م هه‌ره‌شانه په‌یوه‌سته به گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له وڵاتی توركیا و ئێران كه چه‌ندین به‌نداویان دروست كردووه كه ده‌كرێت وه‌ك فشارێك به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كاریبهێنن.
بوونی به‌فر ده‌بێته هۆی دابینكردنی رێژه‌یه‌كی باش له ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی. هه‌روه‌ها به‌پێی تێگه‌یشتنی شاره‌زایانی بواری ژینگه به‌فر ده‌بێته هۆی به پیتی خاك. كه‌واته هه‌رچه‌ند به‌فر زیاتر ببارێت مه‌ترسی كه‌م ئاوی وه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
كه‌می و زۆری ئاو جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ره‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره، له‌لایه‌كی تریش په‌یوه‌سته به چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه كه تا چه‌ند هه‌ست به به‌رپرسارێتی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تیش پێویسته به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و ههرهشهیهیه كه رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك پێویستیه‌كی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م ئاوی و خۆ پارێزی له هه‌ره‌شه و مه‌ترسیه‌كانی وڵاتانی دراوسێ.
احمد بابكر بهرهكهیی
مامۆستا له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی