جێن ساکی:ئەگەر ڕووسیا هێرش بكاتە سەر ئۆکراینا ڕووبەڕووی وەڵامی توند دەبێتەوە

جێن ساکی:ئەگەر ڕووسیا هێرش بكاتە سەر ئۆکراینا ڕووبەڕووی وەڵامی توند دەبێتەوە

 

لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد  کۆشکی سپی لەو باوەڕەدایە كە قەیرانی ئۆکرانیا زۆر جددیە و ڕووسیا توانای ئەوەی هەیە هێرشێکی گونجاو بکاتە سەر ئۆکرانیا لە هەرکاتێکدا بێت، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامی توند ده‌بێته‌وه‌ و هه‌مو بژارده‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

 جێن ساکی ئەوەیشی ئاشکرا کرد، کە ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی كه‌ پێرێ ئه‌نجامیان دا، هەردوو لا ھاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە جنێڤ و ڕوونیشی كردەوە کە بلینکن لەو کۆبوونەوەیەدا ڕووسیا لە بابەتی کەمکردنەوەی گرژییەکان ئاگاداركردەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە كردەوە كە بە ڕاشكاوی دەڵێت دۆخەکە لە ئێستادا زۆر مەترسیدارە، لە قۆناغێکدایە کە ئەگەری ھەیە ڕووسیا لە ھەرکاتێکدا بێت ھێرش ئەنجامدات، باسی لەوەش كرد كە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن ڕووسیاوە ئەوە ھەموو بژاردەکان دەخرێنە بەر باس، بە تایبەتی سزای ئابووری.

Top