ئیلهام شاهین و نۆ ساڵ لە شەڕی ڕاگەیاندندا

ئیلهام شاهین و نۆ ساڵ لە شەڕی ڕاگەیاندندا

ماوەیەكی زۆرە خانمە ئەكتەری میسری ئیلهام شاهین بە هەڵوێستەكانی سەبارەت بە توندڕەوە سیاسییەكان، مشتومڕی زۆر دەنێتەوە، فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی دوای مردنی و زۆر بابەتی دیكە، ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری كردووەتەوە.

لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا ئیلهام بەردەوام بووە لە جەنگ لەگەڵ میدیاكان، لە ساڵی 2012 میدیاكان بە جەنگی نێوان ئیلهام و بانگخوازی سەلەفی عەبدوڵڵا بەدر سەرقاڵ بون، دوای ئەوەی بە تۆماركردنی دیمەنی دوور لە ڕەوشت تۆمەتباری كرد، لە وەڵامدا ئیلهام لە دادگا سكاڵای دژی بەرز كردەوە و لە ئەنجامدا عەبدوڵڵا بە ساڵێك زیندانی سزا درا.

لەلایەكی دیكەوە لێدوانەكانی سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ و دیمەنی وروژێنەر، بووە باسی میدیاكان، بەتایبەت كاتێك ڕایگەیاند من حەزم نەدەكرد ببم بە دایك و بەرپرسیارێتیی منداڵ بەخێوكردن هەڵبگرم، بۆیە بە ڕەزامەندیی خۆم منداڵەكەم لەبار برد، چونكە ڕێككەوتبووین لەسەر جیابوونەوە، كەواتە ئافرەتێك تەڵاق بدرێت منداڵی بۆچییە؟ لەم ڕووەوەش من هۆكاری تایبەتی خۆم هەبوو.

هەفتەی ڕابردووش ئیلهام شاهین دیمەنێكی بڵاوكرایەوە كە لە كاتی ناشتنی مەها ئەبو عوف بەبێ لەچك نوێژی دەكرد، ئەمەش بووە مایەی توڕەبوونی و لەم بارەوە گوتی: «هیچ كەسێك مافی نییە لە كاتی ناشتنی تەرم، یان نوێژكردن وێنەم بگرێت، ئەمانە كەسانێكن كە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناكەن و تەنیا بە دوای هەڵەكانماندا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بڵاوی بكەنەوە و بیكەنە باسی سۆشیال میدیا.

سەرچاوە: https://www.skynewsarabia.com/

Top