جەیسن مامۆوا لە هاوسەرەكەی جیابوویەوە

جەیسن مامۆوا لە هاوسەرەكەی جیابوویەوە

یەك لەو چیرۆكە خۆشەویستییەی كە ساڵانێكی زۆری خایاند لە نێو ئەستێرەكانی هۆڵیوود,بەڵام دواجار بە جیابوونەوە كۆتایی هات, ئەستێرەی سینەمایی (جەیسن مامۆوا)ی تەمەن 42 ساڵ لە (لیسا بۆنێت)ی هاوژینی جیابوویەوە, ئەمەش لە كاتێكدا ڕوویدا كە جەیسن مامۆوا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لە بڵاوكراوەیەكدا بە زمانی خۆی و هاوسەرەكەی هەواڵی جیابوونەوەكەی ڕاگەیاند .

جەیسن مامۆوای پاڵەوانی فیلمی (ئەكوامان) لەو بڵاوكراوەیەدا نووسیویەتی: هەموومان هەستمان بەو پاڵەپەستۆیەو گۆڕانكارییە كرد لە كاتێكی جیاوازدا..هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا دەڵێت: ئێمە كە ئەمە ڕادەگەیەنین مانای ئەوە نییە كە شایەنی بڵاوكردنەوەیە.. بەڵكو لەبەر ئەوەیە تاوەكو بتوانین بەسەربەرزی و دڵسوزییەوە ژیان بكەین .

هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا جەیسن مامۆوا ئاماژەی پێدا كە خۆشەویستی لە نێوانیان دەمێنێتەوەو هەر یەكەیان بەپێی شێوازی خۆی ژیان دەكات, هەروەكو خۆی دەڵێت: ئێمە یەكتر ئازاد دەكەین .

شایەنی باسە..بەپێی ڕاپۆرتێكی (CNN)بڵاوكراوەتەوە كە ساڵی 2005 لە یانەیەكی موزیكی جەیسن مامۆوا و لیسا بۆنێت یەكتر دەبینن و لەو كاتەوە چیرۆكی خۆشەویستییان دەست پێدەكات, ئەم یەكتر ناسینە لە سەردەمێك ڕوویدا كە جەیسن مامۆوا ئەوكات ناوبانگی نەبوو و لیسا وەكو ئەكتەرێكی دیار دەناسرایەوە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە جەیسن لە ڕێی چاوپێكەوتنێكەوە لەگەڵ ڕاگەیەندكار (جێمس كۆردن) ئاشكرای كرد كە لە تەمەنی 8ساڵیدا تەنها لە تیڤییەكانەوە (لیسا بۆنێت)ی دەدی و هەر لەو كاتەوە خۆشەویستییەكەی لەلا درووستبوو .

ئەم دوو ناودارە ساڵی 2005 پەیوەندییەكەیان دەستی پێكرد و ساڵی 2007 بوونە خاوەنی منداڵێك, دوای ساڵێك منداڵێكی دیكەیان لە دایك بوو, ئەمەش جگە لەو منداڵەی كە لیسا بۆنێت لە هاوسەری پێشووی هەیبوو, بەڵام دواجار ساڵی 2017 بە شێوەیەكی فەرمی هاوسەرگیرییان كرد .

ئاسۆ كاكەیی

جەیسن مامۆوا لە هاوسەرەكەی جیابوویەوە
Top