كۆبوونەوەی هەر دوو شاندی ئەمریكاو ڕووسیا بێ ئەنجام بوو
لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ، به سهرۆكایهتیی وێندی ئاڕ شێرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی ریباکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبوونەوە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بهڕێوهچوو، بهڵام بهپێی لێدوانی بهرپرسانی ههردوولا نهگهیشتوونهته هیچ ڕێككەوتنێك.
لە میانی ئەو كۆبوونەوەدا چەندین پرس و بابەت قسەو گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە وەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، کێشەی ئۆکرانیا، کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی.
لەلای خۆیەوە وێندی ئاڕ شێرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە كرد كە شاندەکەی مۆسکۆ هیچ دڵنیایەکی بە ئەوان نەداوە بەوەی سەربازەکانی لە نزیک سنووری ئۆکڕانیا دەکشێنێتەوە، کە ژمارەیان نزیکەی 100 هەزار سەربازن.
ناوبراو دووپاتیشی كردەوە كە هەرچەندە كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام بووە، بهڵام بە شاندەکەی مۆسکۆیان ڕاگەیاندووە كە لە ڕۆژانی دادێن کۆبوونەوەی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر سیستمە مووشەکییەکانی ناتۆ لە ئەوروپا و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو پەیماننامەی چەکە ئەتۆمییە مەودا مامناوەندەکان بکەن.
بەڵام سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگهیاند، ویلایهته یهكگرتووهكانی ئەمریکا پێشنیازەکانی مۆسکۆی بەهەند وەرگرتووە و ئەوانیش دڵنیاییان بە واشنتۆن داوە کە ئۆکرانیا هیچ زیانێكی پێ ناگات.