بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا لە شوێنی خۆی دەگوازرێتەوە
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا هەموو بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی نیشتمانی لە بینایەکی نوێدا كۆ دەکرێنەوە.
لە ڕۆژی دووشەممە 10ی کانوونی دووەم ئیمانوێل ماکرۆن چووە بۆ شاری نیس و گوتی: کە تیشك خستنە سەر پێکهاتەی ئاسایشی ناوخۆی وڵات لەسەر بینای داهاتوو پێویستی بە زیاتر لە 1 ملیار یۆرۆ دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا بە (DGSI) ناودەبرێت، جگە لەم ڕێكخراوە، بەشێكی دیكە هەیە كە تایبەتە بە ئاسایشی دەرەکی بە ناوی (DGSE) .
ئاسایشی ناوخۆی فەرەنسا پێشتر لە دوو ڕێکخراوی جیا جیا پێک هاتبوو، بەڵام نیکۆلاس سارکۆزی لە ساڵی 2008دا ئەو دوو ڕێکخراوەی یەکخست و بەم شێوەیە (DGSI) ی دامەزراند.
هەرچۆنێک بێت دابەشبوونی جوگرافیی بەش و دابەشكارییە هەمەجۆرەكانی ڕێکخراوەکە کێشەی دروست کردووە.
بەوتەی: ئیمانوێل ماکرۆن، هەموو کارمەندانی ئاسایشی نیشتیمان لە ساڵی 2028دا دەگوێزنەوە بۆ ناوەندی نوێ ئەو بینایە کە دەکەوێتە قەراغ پاریسەوە، كە پێشتر سەر بە ڕۆژنامەی "پاریزین" بوو، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە كڕدراوەتەوە.
گوڵان:سەردار خەلیل