باڵیۆزی ئەفغانستان لە چین دەستی لەکارکێشایەوە و گوتی: هیچ کەسێک حەز ناکات کار بۆ تاڵیبان بکات

باڵیۆزی ئەفغانستان لە چین دەستی لەکارکێشایەوە و گوتی: هیچ کەسێک حەز ناکات کار بۆ تاڵیبان بکات

 

جاوید ئەحمەد قایم باڵیۆزی ئەفغانستان لە چین نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەتویتەر بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوەی خستەڕو کە ماوەی چەند مانگێکە مووچەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نەدراوە،  جەختیشی کردەوە کە زۆرێك بەهۆی نەبوونیی بەرژەوەندی لەلایەن دیپلۆماتکارانەوە باڵوێزخانەکەیان جێهێشتووە هیچ كارمەندێك لەم باڵیۆزخانەیە نەماوە.

دوای پێنج مانگ لە کەوتنی ئەفغانستان بەدەستی تالیبان جارێکی دیكە ئەو كێشە دارایی و نائارامییە سیاسییانەی کە بەسەر نوێنەرایەتی سیاسی ئەفغانستاندا زاڵن لە جیهاندا زیاتر بوون و زۆرێک لەو ناوەندانە ئێستا لە ناڕوونیدان جاوید ئەحمەد قایم باڵیۆزی ئەفغانستان لە چین کە لە 1ی کانوونی دووەمی 2022دا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2022 دووێتی کرد، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەدا هاتووە کە "دیپلۆماتکارەکان کە لەلایەن كۆمارەوە دەستنیشان کراون، لە دوای 15ی ئابی 2021ەوە حەزیان لە درێژەپێدانی کارەکانیان نەبوو، لەبەر ئەوە زۆربەیان باڵیۆزخانەکەیان جێهێشتووە.

قایم جەختی لەوە کردەوە کە لەو بڕوایەدایە کە بە گەیشتنی سادات باڵیۆزی نوێ هیچ کارمەندێک لە باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە چین نامێنێتەوە، قایم وردەکاری زیاتری لەبارەی سادات و چۆن و لەلایەن کێوە دەستنیشان کراوە نەداوە و تا ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێكیان نەداوە.

قایم  لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ڕایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو ستافەکانی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە چین پارەیەكیان پێنەدراوە و ئێستا بڕی 100 هەزار دۆلار لە حسابی باڵیۆزخانەکەدا ماوەتەوە کە بۆ هەندێک لە خەرجییەکانی باڵیۆزخانەکە داندراوە.

هەرچەندە قایم نەیگوتووە مەبەستەكەی لەكوێیە، بەڵام لە نامەکەی باڵیۆزخانەیەکی داخراو نیشان دەدات ، بە وتەی ئەو لە ناو هەموو ستافەكانی ناوخۆدا تەنیا سکرتێری باڵیۆزخانەکە بۆ وڵامدانەوەی تەلەفۆنەكانی هێشتۆتەوە و کلیلەکانی باڵیۆزخانەی ئەفغانستانی ڕادەستی باڵوێزخانەی قەتەر لە بیجنگ كردووە.

 زۆربەی باڵوێزخانەکانی ئەفغانستان کە هێشتا دڵسۆزن بۆ سیستمی کۆمارییەکان لە ئاژاوەی سیاسیدان و سەرەڕای سەختی دارایی بەردەوامن لە کارکردن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top