رووداوەكانی كازاخستان بەهای نەوتی بەرز كردەوە
بەهای نەوتی جیهانی هەر بەبەرزی مایەوە بگرە بەهۆی رووداوەكانی كازاخستان كە بەیەكێك لەوڵاتە بەرهەمهێنەكانی نەوت دادەنرێت بەهای بەرمیلێك نەوت رووی لەهەڵكشان كردوو گەیشتە نزیكەی 82 دۆلار، هەرچەندە روسیا هێزی سەربازی رەوانەی كازاخستان كردووە بۆ لەناوبردنی راپەرینەكە دوای ئەوەی خۆپیشاندانەكان توندوتیژی لێكەوتەوەو بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەر بەڵام تێكچوونی سەقامگیری ئەو وڵاتە بەرهەمهێنەرەی نەوت هۆكارێك بوو بەوەی 2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت زیاد بێت.
تەشەنەكردنی ئۆمیكرۆن و ئەگەرەكانی سستبوونی گەشەی ئابووری جیهان و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت نەبوونە هۆی دابەزینی بەهای نەوت، چاودێران پێیان وایە تا مانگی ئادار ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام دەبێت و لەدوای ئەو بەروارەش بەدرێژایی ئەمساڵ بەهای بەرمیلێك نەوت نابێتەوە نزیكەی 1 دۆلار كە بەهۆی داخستنی بازاڕو پەككەوتنی ئاڵووێری بازرگانی لەئاكامی خۆپاراستن لەكۆرۆنا دووچاری بوو بوو.