وێڕای داڕمانی بەهای لیرەی توركی بەڵام هەناردەكانی ئەو وڵاتە لە 2021 زیادیكردووە

وێڕای داڕمانی بەهای لیرەی توركی بەڵام هەناردەكانی ئەو وڵاتە لە 2021 زیادیكردووە

لەوتارێكیدا لەئەستەنبوڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا داتاكانی تایبەت بەهەناردەی وڵاتەكەی لە 2021 خستەڕوو كە بەرێژەی لە 32.9% رووی لەزیادبوون كردووە .لەمبارەیەوە سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند هەناردەكانمان گەیشتۆتە ئاستی 225.4 ملیار دۆلار. ئەمە شکاندنی ژمارەی پێوانەییە. لە 2021دا کورتهێنان لە بازرگانی دەرەکی بە رێژەی 7.8% کەمیکردووە و بۆ 45.9 ملیار دۆلار پاشەکشێی کردووە. رێژەی هەناردەکردن لە بەرامبەر هاوردەکردندا بۆ83.1% بەرزبووەتەوە. ئەو رێژەیە لە ساڵی 2000دا 51% بووە، ئەمەش پێشانی دەدات لە ماوەی دەسەڵاتی ئێمەدا ئابووریی تورکیا چەندە گەشەی کردووە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی ئەو وڵاتانە زیاد دەکات کە بە لیرەی تورکی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن و گوتی، "تکایە مەڵێن لیرە و بەسەریدا باز مەدەن، پارەی ئێمە زۆر بەهادارە. بەپشتیوانی خودا یەکلاکەرەوە دەبێت، نیگەران مەبن، لە ساڵی 2021دا بۆ 205 وڵات و ناوچە بە دراوی نیشتمانیی خۆمان کاڵامان هەناردە کردووە. قەبارەی ئەو بازرگانییەی بە لیرەی تورکی ئەنجامدراوە، گەیشتووەتە 183 ملیار لیرە ". ئەم ئامارو داتایانە لەكاتێكدا بڵاوكرایەوە كە رەخنەیەكی توند لە سیاسەتی ئابووری رەجەب تەیب ئەردۆگان دەكیرێت بەوەی هۆكاری داڕمانی بەهای لیرەی توركیا بۆ سیاسەتە هەڵەكانی توركیا دەگەڕێتەوە

Top