ئاگركەوتنەوە لە کۆلۆرادۆ هەزاران كەس ناچار دەکات ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن
دەیان هەزار لە دانیشتووانی کۆلۆرادۆ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی لە دوای ئاگرێکی گەورە ناچار بوون شوێنی کارەکانیان و ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن.
بەرپرسانی ناوخۆ لە یەکەم لێدوانیاندا گوتیان: بەلایەنی کەمەوە 580 ماڵ و هۆتێل و مۆڵی بازاڕ لە کاتی ئاگرەکە لە شاری دێنڤەر بە تەواوی لە ناو چوون.
ئاگرەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکرد، کارەساتەکانی لەم جۆرە زۆر دەگمەنن لە وەرزی ساردی ساڵدا. هەرچەندە کەش و هەوای وشک و گەرمی ئەمساڵ لەگەڵ بادا بەخێرایی 169 کم لە کاتژمێرێكدا زۆركاریگەر بووە لە دروستبوونی ئاگرەكە و بڵاوبوونەوەی.
بە وتەی پارێزگاری کۆلۆرادۆ و بەرپرسانی پۆلیس، لە ئاگرەکەدا بەلایەنی کەم کەسێک گیانی لە دەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
گوڵان: سەردار خەلیل