چۆن بتوانین چارەسەری قڵیشەکانی پاژنەی پێ بکەین؟
١- شێدار کردنەوە و چەورکردنی پاژنەی پێ لە ڕێگەی بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنەوە، ڤازلین،زەیتی زەیتوون، زەیتی گوێزی هیندی.
٢- شێدارکردنەوە و نەرمکردنەوەی پێستی ژێرپێ و پاشان لێکردنەوەی پێستە رەقەکە بە ئامێری تایبەت.
٤- وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامین و کانزای سوودبەخش، بەتایبەتی خواردنی دەوڵەمەند بە کالسیۆم و ئاسن و زینک زۆر سوودبەخشە بۆ تەندروستی پێست.
٥- بۆ ڕێگری کردن لە وشک بوونەوەی پێست و شێدار هێشتنەوەی، رۆژانە پێویستمان بە خواردنەوەی بڕیکی پێویستی ئاو هەیە.
٦- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی شیرینی و هەموو ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی بەرزی شەکریان تێدایە، چونکە نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی گرفت لە پێستدا.
٧- گیراوەی لیمۆ و خوێ بە بڕی كوپێك ئاویلیمۆ و ههندێك خوێ، لەدەفرێکدا کە بۆ ماوهی (15) خولهك پێكهاتەکانی تێدا بهێڵنهوه، دواتر به ئاوی سارد بیشۆ و وشكی بكهرەوە،لە هەفتەیەکدا چەند جارێک پێویستە دووبارە بکرێتەوە.
٨- ئەگەر تێبینیت کرد کە نیشانەکان بەردەوامن، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.