باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا: دادگاییکردنی سەدام حوسێن نموونەیی نەبوو
ئاژانسی نۆڤۆستی ڕووسیا لە زاری رۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق كە لێدوانێكی بۆ ئەو ئاژانسە دابوو، بڵاوی كردەوە كە دادگاییکردنی سەدام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق نموونەیی نەبووە، بەڵكو لە دادگاییکردنەکەدا دەستوەردان هەبووە.
ناوبراو هەر لەم بارەوە دووپاتی كردەوە كە بەشێک لە پارێزەرەکانی سەدام کوژران، ئەمەش کارێکی قێزەون و ئابڕوچوونانەبوو، لابردن و لەناوبردنی ڕژێمی سەدامیش بەهانەكەی ئەوە بوو كە چەکی کۆمەڵکوژی هەبووە.
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق ئەوەی ڕوون كردەوە كە لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، داواکاری گشتی کاتێک بەڵگەیەکی دەخستەڕوو لە دژی سەدام، ڕێگەیان پێ نەدەدا داكۆكی لە خۆی بكات. خۆی بکات. ئەو جەختی لەوەش كردەوە كە گومانی تێدا نەبووە کە سەدام حوسێن و ئەو تۆمەتبارانەی دادگایی کران، گشتیان تاوانباربوون، بەڵام بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە نموونەیی نەبوو
شایانی باسە سەرۆكی پێشووتری ڕژێمی عێراق سهدام حوسێن لەساڵی ٢٠٠٣ لە ئۆپەراسیۆنی ئازادیی عێراق دەستگیرکرا و لە ساڵی ٢٠٠٦ دوای دادگاییکردنی لەسێدارەدرا.