بەپێچەوانەی پێشبینی یەكانی بەرپرسانی عێراقەوە نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیك بووەوە

بەپێچەوانەی پێشبینی یەكانی بەرپرسانی عێراقەوە نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیك بووەوە

هەرچەندە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا مەترسی لەدابەزینی بەهای بەرمیلێك نەوت لێكەوتەوە ، بەڵام كەمی مەترسی ڤایرۆسە نوێیەكەی ئۆمیكرۆن و بەردەوامبوونی كاروچالاكی ئابووری و بەرزبوونەوەی خواست رێگای نەدا نرخی بەرمیلێك نەوت، بەڕادەیەك لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا بۆ شەشەمین رۆژی مامەڵەکردن لەسەریەک نرخەكەی بەبەرزی مایەوەو بگرە زیاتریش بوو، لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.3% بۆ 79.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی 0.3% بۆ 76.19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. بەمەش هەردوو جۆر نەوتی خاو لە بەرزترین ئاستەکانی مانگی رابردوویان مامەڵەیان پێوەدەکرێت

Top