عێراق بەشێوەیەكی خێرا روو لەگەشەكردن دەكات و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیش دەگەیەنێتە 8 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا

عێراق بەشێوەیەكی خێرا روو لەگەشەكردن دەكات و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیش دەگەیەنێتە 8 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا


چاودێرانی ئابووری عێراق پێیان وایە ئەگەر دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق لەساڵی نوێ دا هەنگاوی باش بنێت و كێشەی گەورەی سیاسی و سەربازی روونەدات ئەوا ئابووری عێراق بەشێوەیەكی زۆر خێرا گەشەدەكات و وڵاتەكە بەسەر زۆربەی گرفت و كێشەكانی خۆیادا زاڵ دەبێت، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانەی كە باس لەبەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات رۆژانە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل. ئەمەش دوای لێدوانەكانی ئیحسان عەبدولجبار" وەزیری نەوتی عێراق هات كە باسی ئەوەی كرد وڵاتەكەی پلانی ھەیە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە رۆژێکدا بگەیەنێتە هەشت ملیۆن بەرمیل. "ئیحسان عەبدولجەبار" لە میانی کردنەوەی پڕۆژەیەکدا لە "میسان" ئەوەی خستەڕوو، دەیانەوێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەننە ٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و بەرھەمھێنانی بڕی غازیش لە کێڵگە نەوتییەکان زیاد بکەن.
وتیشی ھەموو ئەو پلان و پڕۆژانەی کۆمپانیاکانی نەوت جێبەجێی دەکەن دوو ئامانجی ھەیە، ئەوانیش زیادکردنی بەرھەمی نەوتی خاوە لە چەند ساڵی داھاتوودا لەگەڵ وەبەرھێنان لەو بڕە غازەی کە لە کێڵگەکانی نەوت بەرھەم دەھێنرێت.

Top