ئەگەری داڕمانی بەهای نەوت و بێ پلانی و گەندەڵی هەڕەشە لەئابووری عێراق دەكات

ئەگەری داڕمانی بەهای نەوت و بێ پلانی و گەندەڵی هەڕەشە لەئابووری عێراق دەكات


بەدرێژایی 30ساڵی رابردوو ئابووریناسانی عێراق و كوردستان ئاماژە بەمەترسییەكانی تەنیا پشت بەستن بەداهاتی پترۆ دۆلار دەكەن، بەتایبەتی كە نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانیەكاندا سەقامگیر نییە و لەمەودایەكی مامناوەندو درێژخایەندا مەترسی داشكانی بەهاكەی دەكرێت، گوتارەكەی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراقیش لەگوتاری دیداری وەزارەتی بۆ دیدگای وزەی داهاتوو كە هۆشداریی بەوە دا كە بازاڕەكانی وزەی جیهانی لەگۆڕانكاریی بەردەوامدایە و ئەگەر روودانی كارەساتی گەورە بەڕێوەیە. وەزیری دارایی عێراق مەسەلەی ئەگەری گۆڕانكاریی گەورە لەناو بازاڕی وزەی جیهانی دا بەهەڕەشەیەكی مەترسیدار دەزانێت بەتایبەتی كە لەئێستادا گەورە وڵاتانی جیهان بەدوای وزەی بەدیلدا دەگەڕێن. وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی نەشاردەوە كە پشت بەستن بەو شێوە فراوانەی ئێستا لەداهاتی نەوت بۆ خەرجیەكانی حكومەت و موچەی خانەنشینان و موچەخۆران مەترسیەكی گەورەیە بەتایبەتی گەر بێتوو داهاتی نەوت كەم بێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دواكەوتنی موچەكان.
وەزیری دارایی عێراق هیچ ئاماژەیەكی بەگەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەعێراقدا نەدا كە مەترسی یە گەورەكە لەبەردەم داڕمانی ئابووری عێراق جگە لەبێ پلانی بۆ گەندەڵی حزبەكانیش دەگەڕێتەوە كە هەریەكەو باڵادەستی بەسەر چاڵە نەوتەكان و فرۆشتنی داهاتی ژمارەیەك لەكێڵگە و پشكدارییان لەسەر گەورە كۆمپانیاكانی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت هەیە.
شەماڵ نوری

Top