سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەمار ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و باری گوزەرانی خەڵك لە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری سەلاحەددین وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ گەشە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان داوای كرد كە لە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگاكانی تری عێراق سوود لە ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت.

Top