وەزیری بەرگری ئیسرائیل: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنی فەرمی و نافەرمی لە دژی ئێران دەبینین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنی فەرمی و نافەرمی لە دژی ئێران دەبینین

 

 

 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەنی گانتز دەڵێت: حکومەتی ئێران دەستی بەتاڵە لە گفتوگۆکانی ڤیەننا و تەنیا مەبەستیشی درێژەدان بە گفتوگۆکانە لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی، هەروەها متمانەی خۆی دەردەبڕێت کە بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنی فەرمی و نافەرمی بە شێوازی جۆراوجۆر دەبینین.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەرەوە و بەرگری پەرلەمانی ئیسرائیل وتارەکەی پێشکەش کرد و بارودۆخی ناوخۆی ئێرانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی  ناوبرد و گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتێکی ڕێنوێنی نییە خەڵکەکەی بە دەست بارودۆخێکی ئابووری خراپەوە دەناڵێنن، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنان و گەشەپێدان لەوڵاتدا لە سەدا 50 دابەزیوە و خودی وڵات ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە.

پاشان گوتی: ڕژێمی ئێران باش ئاگاداری ئەم دۆخەیە و بە دەست بەتاڵی چووەتە ناو گفتوگۆکانی ڤیەننا، گوتیشی: ستراتیژی ڕژێمی ئێران کە درێژەدان بە گفتوگۆکانی ڤیەننایە، پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت، 

گانتز تەئکیدی کردەوە کە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا ئیسرائیل هێزی خۆی بە کەرەستەیێکی نوێ پەرەپێداوە بۆ مسۆگەرکردنی سەروەریی ئەمنیی خۆی لە ناوچەکەدا لە دژی هەموو هەڕەشەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top