حكومەتی عێراقی فیدرال (28) ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شنگال تەرخان دەكات

حكومەتی عێراقی فیدرال (28) ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شنگال تەرخان دەكات

 

شارۆچكەی شنگال كە بە ناوچەیەكی كوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەژمێردرێت، لە ساڵی 2014 كەوتە ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشەوە، خەڵكێكی زۆری لێ زیندەبەچاڵ كرا، هەروەها ئافرەتانی بە سەبایا بران، وێڕای ئەمەش كاول و خاپووركرا، بۆیە حكومەتی عێراقی فیدرال بڕیاری نۆژەنكردنەوەی شارۆچكەكەی دا.

 

لەم ڕەوەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەواڵێكدا ڕایگەیاند كە مستەفا کازمی بڕیاری داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک لەپێناو نۆژەنکردنەوەی شارۆچكەی شەنگال، بە سەرۆکایەتیی نەجم ئەلجبوری پارێزگاری نەینەوا و ئەندامێتییی کۆمەڵیك لە بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان لە شارۆچكەكە.

 

بڕیارە ئەم لیژنەیە پلانێک ئامادەبکات بۆ نۆژەنکردنەوەی شارۆچكەكە و گوندەكانی و دووبارە چاککردنەوەی ژێرخانی سەرجەم ناوچە خزمەتگوزارییەکانی ئم دەڤەرە.

 

نووسینگەی مستەفا كازمی ئەوەشی ڕوون كردەوە كە بڕی (28) ملیار دینار بۆ جێبەجێ کردنی پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكە  تەرخانکراوە.

 

Top