ئیمارات نمایشکردنی فیلمەکانی سەرووی تەمەنی 21 ساڵی ئازاد كرد

ئیمارات نمایشکردنی فیلمەکانی سەرووی تەمەنی 21 ساڵی ئازاد كرد

 

 

ئیمارات گوتوویەتی: چیتر ئەو فیلمانە سانسۆڕ ناکات کە لە سینەمادا نمایش دەکرێن، بەڵکو ژمارەیەک فیلم پۆلێن دەکەن لەجۆری نوێی بۆ "تەمەنی زیاتر لە 21 ساڵ.

ڕۆژی یەکشەممە 19ی کانوونی یەکەم ئۆفیسی ڕێکخەری ڕاگەیاندنی ئیمارات ڕایگەیاند: کە فیلمەکانی بۆ تەمەنی سەرووی 21  لە سینەماکان بە گوێرەی ڤێرژنی نێودەوڵەتی نمایش دەکرێن، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەمەنی بینەران بە وریاییەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، هێشتا  نەزانراوە كە چجۆرە فیلمێك بۆ سەرووی 21 ساڵی دیار دەكرێت.

تا ئێستا لە ئیمارات وەک وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئەو دیمەنانەی کە بە نەشیاو دادەنران لە فێلمەكاندا دەبڕدران، هەرچۆنێک بێت ئیمارات کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی خۆی وەک وڵاتێکی "مۆدێرن" نیشان بدات، لەم ساڵانەی دواییدا خۆی لە عەرەبەکانی تر دوورخستەوە و لە هەندێک ناوچەدا ڕێسای ئاسانی سەپاندووە  نزیکەی 2٪ ی دانیشتوانی ئیمارات ڕەسەنی ئەو وڵاتە نین و بۆ کار و بازرگانی لەو وڵاتە دەمێننەوە.

حکومەتی ئیمارات بەم دواییانە فرۆشتنی خواردنەوەی کحولی ئاسانتر کردووە و سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ژن و پیاویشی بە ئاسایی ناو بردووە.

ئیمارات بەم دواییانە بڕیاری دا ڕۆژانی یەکشەممە پشووی هەفتانە ڕابگەیەنێت.

 

            

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top