سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17 ی دیسەمبەری 2021 کاتژمێر 3:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئامادە دەبن، سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکات .

Top