پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی موسڵ

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی موسڵ

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی موسڵ

بەبۆنەی (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی موسڵ ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە كار و بەرنامەكانتان دا.

دامەزراندنی رادیۆی موسڵ لەم ناوچە گرنگەی كوردستان بەر لە (13)ساڵ هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو، لەوماوەیەدا کە خاوەن پەیامێكی راست و روونبووە شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی رۆڵی شیاوی خۆی گێڕاوە بۆ داكۆكیكردن لە دۆزە رەواكەمان و پێشخستنی كۆمەڵگا و زیندوو هێشتنەوەی زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی لەم ناوچانە بۆیە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.
لەم یادەدا جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆ موسڵ دووپات دەكەینەوە و ھیواخوازین داگیرساندنی مۆمێكی تری تەمەنی رادیۆی موسڵ دەستكەوت و سەركەوتن و ھەنگاوێکیتربێت بەرەو پێشكەوتن...

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢١

Top