کۆمپانیایەک دیدگای خۆی لەبارەی تەکنیکی "لەبەرگرتنەوە" و "لکاندن"ی مێشک لەسەرچیپی دەماری ئاشکرا دەکات

کۆمپانیایەک دیدگای خۆی لەبارەی تەکنیکی


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، دیدگای نوێی ئاشکرا کرد کە جیهان هەنگاوێک نزیکتر دەکاتەوە لە دۆزینەوەی چیپی دەماری کە باشتر دەتوانێ میکانیزمی کرداری مێشک لێکبداتەوە.
ئەم دیدگایە کە لەلایەن ئەندازیاران و توێژەرانی پایەبەرزی سامسۆنگ و زانکۆی هارڤاردەوە پەرەی پێدراوە، لە توێژینەوەیەکدا بەناونیشانی (ئەلیکترۆنی دەماری) Neuromorphic Electronics بڵاوکرایەوە بە پشتبەستن بە ئەگەری لەبەرگرتنەوە و کارپێکردنی (لەبەرگرتنەوە و لکاندن)ی میکانیزمەکانی کارکردنی مێشک لەڕێگەی ئەلیکترۆنی سروشتییەوە، و لەم توێژینەوەیەدا هەریەک لە دۆنی هام هاوڕێی پەیمانگای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سامسۆنگ و پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد،و پرۆفیسۆر هۆنگکان پارک لە زانکۆی هارڤاردەوەو سانگۆ هوانگ سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیSamsung SDSو سەرۆکی پێشووی پەیمانگای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سامسۆنگ وکێنام کیم، جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەشداربوون.
و باشترین پوختە بۆ جەوهەری دیدگای نووسەران دەکرێت بە دوو وشەی "لەبەرگرتنەوە" و "لکاندن" بێت. توێژینەوەکە پێشنیاری ڕێگەیەک دەکات بۆلەبەرگرتنەوەی نەخشەی پەیوەندی دەماری مێشک بە بەکارهێنانی ڕێزبەندی نانۆپۆلاری ئاڵۆز کە لەلایەن توێژەرەوەکان هام و پارکەوە پەرەیپێدرا، و ئەم نەخشەیە لەسەر تۆڕێکیسێ دووری چڕی بەرزی بیرگە چەسپێنرا، ئەوە ئەوتەکنەلۆژیایە کە لە لایەن سامسۆنگەوە دروستکراوە و دەیکاتە پێشەنگی جیهان.
لەڕێگەی ئەم بیردۆزی لەبەرگرتنەوە و لکاندنەوە، توێژەرانی بەشداربوو لە توێژینەوەکەدا پێشنیازی پەرەپێدانی چیپێکی بیرگە دەکەن کە زۆر هاوشێوەی تایبەتمەندیەکانی ژماردنی بێهاوتای مێشک(وزەی نزم) بێت، لەسەربنەمای فێربوونی ئاسان و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگە و بەم شێوەیە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و درکپێکردن کە دوورە لە تەکنەلۆژیای ئێستا.
مێشک لە ژمارەیەکی زۆر لەخانەی دەماری پێک دێت، و نەخشەیەکی پەیوەندی تایبەت هەیە کە بەرپرسەلە کردارەکانی مێشک، ئەمەش مانای وایە شارەزابوونی ئەم نەخشەیەوەک کلیلی ئەندازیاری پێچەوانەیی مێشکە.
هەرچەندە ئامانجی سەرەکیلە دروستبوونی ئەندازیاریی دەماری لە ساڵانیهەشتاکانی سەدەی پێشوودا بۆ هاوشێوەکردنی پێکهاتە و کرداری تۆڕە دەماریەکان بوو لەسەر چیپێکی سلیکۆن، بەڵام دواتر سەلمێنرا کە ئەمە زەحمەتە، وەتا ئێستا تەنها کەمێک زانراوە دەربارەی چۆنیەتی گرێدانی ژمارەیەکی زۆر لە دەمارەکان بەیەکەوە بۆ گەیشتنبە کردارە بەرزەکانی مێشک.و بەم شێوەیە، ئەندازەی شێوە دەمارییەکان ئاسانتر بوو بۆ ئەوەی پارچەیەکی "ئیلهام وەرگیراو لە مێشک" دیزاین بکرێت نەک بە وردی لاسایی بکرێتەوە.
توێژینەوەکە پێشنیاری پشت بەستن بەڕێگایەک دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ئامانجی بنەڕەتی دەماری ئەندازیاری یپێچەوانەیی مێشک، کە ڕیزبەندی نانۆپۆلار دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرانە بچێتە ناو ژمارەیەکی زۆر لە خانە دەمارەیەکان بۆ ئەوەی بتوانن نیشانە کارەباییەکانیان بەپلەیەکی بەرزی هەستیارییەوە تۆمار بکەن. و ئەم تۆمارە هاوتەریبانە زۆر پەیوەندیان هەیە بە پەیوەندیەکانی ناو نەخشەی دەمارەبەیەکداچووەکان، و نیشانی دەدات کە دەمارەکان لە کوێ لەگەڵ یەکتریدا پەیوەندی دەکەن و ئەم پەیوەندیانە چەندە بەهێزن. لەڕێگەی ئەم تۆمارە گواستراوانەوە، دەتوانرێت دواتر نەخشەی بەیەکداچوونی دەماریەکان دەربهێنرێتیان "لەبەری بگیرێتەوە".
دوای تەواوکردنی هەنگاوی پێشوو، دەکرێت نەخشەی دەماری لەبەرگیراو بلکێنرێت بە تۆڕێکی بیرگەی (بەردەوام) وەک بیرگەی فلاشی هەڵگر کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەکاردێت لە دڕایڤەکانی دۆخی ڕەقدا،یان جۆری بیرگەی نوێ، وەکRRAM، ئەمەش بە بەرنامەڕێژی هەر بیرگەیەک دەبێت بۆگەیاندنی هێزی پەیوەندیەکانی خانەکانی دەماری لەسەر نەخشەی لەبەرگیراو.
توێژینەوەکە هەنگاوێک بەرەو پێشەوەدەچیت کاتێک بەشداربووان پێشنیاری بەرەوپێشبردنی ستراتیژیەک دەکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی نەخشەی پەیوەندی خانە دەماریەکان بچەسپێنن لەسەر تۆڕی بیرگەکان. و تۆڕەکان لە جۆری بیرگەی بەردەوام کە بە تایبەتی دیزاین کراوە دەتوانێت نەخشەیپەیوەندی خانە دەماریەکانبناسێتەوە و دەربخرێت، کاتێک ڕاستەوخۆ کاری پێبکرێت لەلایەن ئەو نیشانانەیکە لەناو خانەکانەوە تۆمار کراون. و ئەم بیرۆکەیە لەسەر بنەمایدابەزاندنی نەخشەی پەیوەندیخانە دەماریەکانی مێشکڕاستەوخۆ بۆ پارچەیەکی بیرگە دەبێت.
بەوەی مێشکی مرۆڤ نزیکەی 100 ملیارخانەی دەماری تێدایە،واتە هەزار ئەوەندە و زیاتر لە پەیوەندیە دەماریە تۆڕییەکانی تێدایە،ئەوا چیپی دەماری کۆتایی پێویستی بە نزیکەی 100 تریلیۆن بیرگە دەبێت. و ئەم ژمارە زۆرە لەیەکەکانی بیرگە یەکدەخرێن بۆ سەریەک چیپ لەڕێگەی تێکەڵکردنی بیرگەی سێ ڕەهەندی،کە ئەمە تەکنەلۆژیایەکە لەلایەن سامسۆنگەوە سەرکردایەتی دەکرێت و بە بەکارهێنانی سەردەمێکی نوێ لە پیشەسازی بیرگە هاتە کایەوە.
بەسوود وەرگرتن لە شارەزایی زۆری لە دروستکردنی چیپەکان دا، سامسۆنگ بەنیازە درێژە بە توێژینەوەکان بدات لە ئەندازیاری دەماریی بۆ فراوانکردنی سەرکردایەتیەکەی لە نەوەی داهاتووی نیمچە گەیەنەرەکانیزیرەکی دەستکرد.
دکتۆر هام، ڕایگەیاند: "ئەو دیدگایەی ئێمە دەیهێنینە پێشەوە زۆر بەرزخوازە. بەڵامئەو کارە جدیەی کە ئێمە دەیکەین لەپێناو ئەم ئامانجە مەزنە سنووری زیرەکی خۆکاری و زانستی دەماریی و تەکنەلۆژیای نیمچە گەیەنەر بەرەو ئاسۆیی بەرزتر دەبات.

Top