دوێتەكەی ڕۆژین و میران بڵاوبوویەوە

دوێتەكەی ڕۆژین و میران بڵاوبوویەوە

گۆرانیبێژی كورد(میران عەلی) لەگەڵ (ڕۆژین)ی خانمە هونەرمەندی باكوری كوردستان, بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە شێوەی دوێت بڵاوكردەوە .

گۆرانی (تۆ) كە ناونیشانی نوێترین بەرهەمی ئەم دوو هونەرمەندەیە, لە چانێڵی میران عەلی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبوویەوە .

 تێكست و مێلۆدی گۆرانی (تۆ) لەلایەن هونەرمەند (كەمال گەنجی)ەوە ئامادە كراوەو (ئاری مودەریسی) كاری موزیك و دابەشكردنی ئەنجامداوە, هەروەها (ئارام سەردار) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top