پرووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

پرووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

 

بەڕێز/بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان..
بەبۆنەی(٣٦)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانتان.

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١

Top