كوردایه‌تى و به‌رپرسیاریه‌تیی به‌كرده‌وه‌ ..

كوردایه‌تى و به‌رپرسیاریه‌تیی به‌كرده‌وه‌ ..

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى
نزیكەی نیوە سەدەیە ، هەندێك حیزب و لایەن تەواو بە ڕووكەشی كوردانە و دروشمی گەورە و بە فەرمانی دوژمنان و داگیركەران رۆڵەكانی ئەم نەتەوە و نیشتیمانە چەواشە و فڕیوو دەدەن ، لە پێناو بەرژوەندییە تایبەت و حزبییەكانیان و جێبەجێ كردنی مەڕامە شوومەكانیان بە هەموو شێوازێكی جەستەیی و رۆحی و فیكری سوودیان لێوە دەگرن و دژی بزاڤی راستەقینەی كوردایەتیی و لە پێناو جێبەجێكردنی نەخشەی شوومی ناحەزانی خەبات و تێكۆشانی كوردایەتیی بەكاریان دێنن .
ئەو حیزب و لایەنانەی كە لە ژێر سایەی كوردایەتیی خۆیان شاردۆتەوە و هەر رۆژێك بە جۆرێك وسیناریۆیەك و بە میدیایی پڕچەك لە فیكری چەواشەكاری و تیرۆر هەوڵی لێدانی شانازیی و بیر و باوەری كوردانەمان دەدەرێت ، بەتایبەت ئەو هێرش و پەڵاماردانانە لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو تا دێت چڕتر بوونەتەوە، ئەم 10 ساڵەی دواییش لە دروشم و نارٍەزایی و خۆپیشاندانە ساختەكان و هێرشی ناڕەوا و پەڵامار دانە تیرۆرییستەكان لە رووی راگەیاندن و تیرۆركردنی فیكری لە دژی خەڵكی كوردستان و بە سوودی نەیارانی كوردستان بە روون و ئاشكرایی هەستی پێكراوە ، بەتایبەت لەو ساتەوەختە هەستیارانەی كە گەل و پێشمەرگەی كوردستان خەرێكی بەرگریكردن و پاراستی خاكی كوردستان بوون ئەو پەڵاماردانانەی نەیاران و ئەو حیزب و لایەنانە و میدیا و راگەیاندنەكانیان زیاتر هێرشەكیان بۆ سەر خەڵكی كوردستان لە پێناو لاوازكردنی پێگەی كوردستان چرٍتر دەكردەوە .
دواتر بە بێ‌ ئەوەی هیچ بەرپرسیارییەتییەك لە سەختترین كاتەكاندا بە ئەستۆ بگرن بێ‌ باكانە ، شانەیان بەتاڵ دەكرد و بەردەوام بوون لە سەر هێرش و چەواشەكاری و چاوساغی بۆ دوژمنان و نەیاران لە پێناو لاوازكردنی هەستی كوردپەوەرانە و نیشتمانپەوەرانەی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان و بەتایبەت حكومەتی كوردستان و قەوارەكەی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و گشت دڵسۆزانە ..
لە بەرامبەردا ، پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی و ئینجا سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی كوردستان و لایەنە نیشتیمانپەوەرەكان ، زۆر بوێرانە و بەرپرسیارانە بەرامبەر ڕەشەبا و پیلانگێری دوژمنان و بەكرێگیراوانەكانیان وەستانەوە ، خەون و مەرامەكانیان و ئاغاكانیان لە گۆرنا ، ئەو تاقم و حیزبانە كە لە ژێر سایەی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە و ئازادی كوردستان پەڵاماری خەبات و دەستكەوتەكان دەدەن ، بە درێژایی مێژوو هیچ كاتێك هەستیان بە بەرپرسیاریەتیی نەكردووە تەنها كاریان دروسكردنی بێ‌ ئومێدی و چەواشەكاری و درزو ناكۆكیكی نانەوە كە ئەوەش هەمان ستراتیژی و خەونی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانە كە دەەیان ساڵە بۆ ئەوەی گەلی كورد نەگاتە بە ئامانجەكانی خەونی پێوە دەبینن ، بەدڵنییاییەوە ، سەركەوتن بۆ دڵسۆزان و نیشتیمانپەوەرانە و شكست و ریسواییش بۆ بەكرێگیراو و خۆ فرۆشانە و كوردستانی بەهێزیش بەرەو سەركەوتن و پێشكەوتنە ..چ

 

Top