مهكتهبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە عومهر سهید عهلی دەکات
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی (عومەر سەید عەلی) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بۆ/ برای بەڕێز کاک (عومهر سهید عهلی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (فاتمه عهلی حوسێن)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئاشنا و ھەڤاڵانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بهدوور بكات..
اناللە وانا الیە راجعون
مهكتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ـی ١٢ـی ٢٠٢١