سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی دەكات

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/12/8 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عومەری سەید عەلی، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خوشكیان، پرسە و سەرەخۆشی لێكرد و هاوخەمیی خۆیانی لەگەڵ بەڕێزیاندا دەربڕی.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت.

لای خۆیەوە بەڕێز عومەری سەید عەلی سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشییان لە پرسەكەیاندا پێشكەش بە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
 

Top