تاڵیبان چەند بڕیارێك تایبەت بە پاراستنی مافی ئافرەتان لە ئەفغانستان دەردەكات
ئاژانسەكانی هەواڵ لە سەرچاوەیەكی رێکخراوی تاڵیبان كە ئێستا حوكمی ئەفغانستان دەكەن ئاماژەیان بە هەواڵێك داوە كە تاڵیبان داوای لە ڕێکخراوەكانی پەیوەندیدار و پیاوانی ئایینی کردووە مافی ئافرەتان لەم وڵاتەدا بپارێزن و دووركەونەوە لە هەموو كردەوەیەكی توندو تیژی هەرچی رێكاری دروستیش هەیە بیگرنەبەر.
ئەم داواكارییە لە پێگەی تویتەری زەبیحوڵا بڵاوکراوەتەوە كە جەختی لەوە كردووەتەوە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بەزۆرەملێ و لە ڕێی بەكارهێنانی توندوتیژییەوە وا لە کچان یاخود ژنانی جیابووەوە لە هاوسەرەکەی بکات هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجام بدات.
هەر لەم تویتەدا ئاماژەی بەوە كردووە ئافرەتان تایبەت نین بە هیچ کەسێک وبە هیچ شێوەیەك پرۆسەی ژنگۆڕینەوە ڕێگەی پێ نادرێت و ئەنجامدەرانیش سزا دەدرێن.
راگەیاندراوەکە بە ڕاشكاوی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو ژنانەی لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە، مافی میرات و پشکی جێگیریان لە پارەی مێردەکە و منداڵ و باوک و کەسە نزیکەکەی هەیە، هاوكات هەقی وەرگرتنی پێشەکی هاوسەرگیرییە هاوسەرە نوێیەکەشیان هەیە و پێویستە وەری بە پێی یاساو نەریتەوە وەری بگرن.
شایانی باسە لە مانگی ئابی ڕابردوودا چەكدارانی ڕێكخراوی تاڵیبان توانیان دەسەڵات لە ئەفغانستان بگرنەدەست، دوای ئەوەی دەستیان بەسەر كابولی پایتەخت و گشت ویلایەتەكاندا گرت.