نرخی بەرمیلێك نەوت بووە 70 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوت بووە 70 دۆلار

لەگەڵ دابەزینی بەهای نەوت بۆ 70 دۆلار كە لەئاكامی مەترسیەكانی سەرهەڵدان و تەشەنەكردنی ئۆمیكرۆن ئاستی گەشەی ئابووری جیهانی دابەزاند، ئەمە وێڕای ئەوەی لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برینت لە 69 دۆلار و 91 سەنت بوو بەڵام چاودێران هێشتا ئەم نرخە بەراورد بەنرخەكانی مانگی رابردوو بەكەم دادەنێن.
لەسەر ئاستی گشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای کۆبوونەوەی بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس دێت کە بڕیاریاندا پابەندبن بە رێککەوتنەکەی پێشوویان لەسەر زیادکردنی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی 1ی ئەمساڵدا.
بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە ئەگەر هاتوو جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت ئەوا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیان دەکەنەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو.

Top