هێرشی داعش، نەوەی (احنا البدو وین العدو )      بۆ بناری قەرەچوغ   مەبەست لێی هەولێروخاکە، ئیتر بەسە .

   هێرشی داعش، نەوەی (احنا البدو وین العدو )       بۆ بناری قەرەچوغ    مەبەست لێی هەولێروخاکە، ئیتر بەسە .

گومانی تێدانییە و حاشا هەڵنەگرە، ئەو هێرشە یەک لەدواییەکە دواییانەی داعش هەر لەکوڵەجۆوە تا بناری قەرەچووغ و گوندی خدرجەی بناری

قەرەچووغ لێکەوتە ودەرهاویشتەی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 یە ، و

سێی ودووشی ناوێ ناوچەکە وەک چۆن بەدرێژایی مێژوولەبەردەم هێڕش

و تەعریب دابووە،گەرهەروا بچتەدوێ لە ئایندەشدا ئارامی بەخۆوەنابینێ.

گۆڕەپانی رووداوی شەوی 2 لەسەر 3ی ئەم مانگەی گوندی خدرجە – خدرجیجە نابێ رووداوێک بێ و بە ئاسانی تێپەڕێ و وەک کارەساتێکی هێرشی تیرۆرستی داعش سەیربکرێ ، بەڵکو وەستان وهەڵەوەستەیەکی بوێروهەمەلایەنەی مێژووی بەپەلەی دەوێ .

ئاخرگوندی خدرجیجە و تەواوی گوندەکانی دامێنی چیای قەرەچووغ لەوانیشەوە گوندەکانی جانۆویەکمالۆ تا 16ی ئۆکتۆبەری 2017  ئارام و ئاوەدان وسەربەخۆبوون ، سەبەتەی خۆراکی  شاری هەولێروکوردستان بوون .

گوندەکانی ئەوناوچانە خاکی بەیتوبەرەکەتی کشتوکاڵی وسامانی ژێرزەوین

بۆیە لەساڵی 1963 وە دەکەونە بەرهێرش و پەلاماردان وتاڵان وبڕۆو

کوشتارو قەتل وعامی ( حرس قومی ) یان و ئەو بەربەرییانە، ئەوسا لە ساڵی   1963 واتە 58 ساڵ بەر لەئەمڕۆ حەرەسی قەومی عەرەبی ، بە چەک و تفاقی پێشکەوتووی جەنگەوە لەسەر پیکەبی ڕەنگ سوورەوە ، بەدروشمی (احنا البدو وین العدو) شاڵاووهێرشیان هێنا، دێ بەدێ و گوند بەگوندیان  تاڵانکرد و کوردیان کوشتوبڕ وئاوارەودەربەدەرکرد.

ئەوسا  (تەعیب) ودواتر(تەبعیس) یان لەگەڵ خۆیان هێنا ، وا ئێستایش دوای 58 ساڵ ،

دوای 58 ساڵ ،ساڵ  لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە (حرس قومی) وەجاغ

ڕوونی داعشو ماعش وا گورزی  وەحشیگەرایی تەعریب وتیرۆری رێکخراو، جینۆساید و  کوشتارگەیەکی دیکەی ترسنۆکانە  لە 3-12-2021 دەوەشێننە هاوڵاتیاتی وخەڵکی سفیل و پێشمەرگەی قارەمان .

 سەرۆک بارزانی ، فریادرەسی کورد ، رابەرو ئەندازیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کورد ، دڵنیان بەرێزتان ووردتر لە یاری دوژمان و ناحەزان تێدەگەن و دەیزانن هەمووئەمانە ئامانج لێی هەولێرو کوردستانە .

لە بەغدا کورسی پەرلەمانی سەرکەوتووی کوردستانیان بەتاڵان دەبردرێ لە بەغدا مانگانە بەهەر بڕوبیانۆوە یاری بەقوتی خەڵک وموچەوبودجەی خەڵکی کوردستان دەکرێ ، لەدەرەوەی سنوریش فشارو ئاین و ئۆینەکان هەرجارێ بەجۆرێ ، بەچەشنێ لە ئامادەباشی دان .

بەرێز سەرۆک بارزانی ، رابەرمان ، فریادرەسمان.. هەموومان گوێمان  لە فریادو هاواری دایکە شەهیدو براو کەس و کارانی سێ شەهیدەکەی گوندی خدرجە بوو،دەبێ چ لەوە گرنگترو پیرۆزتر بێ لە دایکی شەهیدی

جگەرسوتاوراسگۆتروبێ وگەرماوگەرم،هێشتا خۆێنی ڕۆڵە شەهیدەکانی

هەرلەجستەیان دەرژێ و هەڵمی خوێنی رژاوی گەرمیان دەپرژێتە سەر خاک ،هەر ڕوو لەبەرێزت بکەن و فریادرەسیان بیت .

بەرێز بارزانی سەرۆک و رابەرمان ..

داعش ئەو کارەکتەرە هەڵتۆقیوو دروستکراوە ناوچەیی و هەرێمییە ، وا بەشی دووەمی سینارۆیەکەی نمایش دەکات .

بەرێز سەرۆک بارزانی، سەروەتێکی نیشتیمانی مرۆیی دلسۆزو قارەمان ولێزانت لەگەڵە،کوردستان هەموو چاوی لەتۆیە جارێکی دیکە وەک چۆن لەبەشی یەکەمی سیناریۆکە ( تەلییسمی داعش) ت تێکشکاند، ئەوجارەش

کوردستانیان چاویان لەتۆیە تۆیان هەیە .

هەولێر – 3-12-2021

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Top