جۆرج قرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەكار كێشایەوە

جۆرج قرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەستی لەكار كێشایەوە

دوای لێدوانەكانی (جۆرج قرداحی)ی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان دەربارەی ڕەوشی یەمەن, كاردانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوەو گرژییەكی زۆر لە نێوان لوبنان و بەشێك لە وڵاتانی كەنداو درووست كرد .

لە ئێستادا بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كە لە ماڵپەڕی (BBC)عەرەبییە بڵاوكراوەتەوە جۆرج قرداحی نامەی دەستلەكار كێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەش كردووە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە ئەم دەستلەكار كێشانەوەیە لەژێر گوشاری ئەو ڕەخنانە دێت كە جۆرج قرداحی ئاماژەی بە دەست تێوەردانە سەربازییەكانی سعودیە كرد لە یەمەن .

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەم لێدوانەی جۆرج قرداحی بووە هۆی ئەوەی كە گرژییەك لە نێوان سعودیەو لوبنان درووست بكات و سعودیە چەند سزایەك بەسەر لوبنان پسەپێنێت و بڕیاریدا بە دەركردنی باڵیۆزی لوبنان لە وڵاتەكەیدا, هەروەها سەرەڕای نالەباری ڕەوشی ئابووری لوبنان, سعودیە بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی بەرهەمی هاوردەكراو لە لوبنانەوە بۆ نێو وڵاتەكەی .

هەروەها سەرۆك وەزیرانی لوبنان(نەجیب میقاتی) دوای درووستبوونی گرژییەكانی سعودیەو چەند وڵاتێكی كەنداو, دەست لەكار كێشانەوەی جۆرج قرداحی بە پێویست زانی و دووپاتی كردەوە كە لە چارەسەركردنی كێشەكان دەبن لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا .

ئاسۆ كاكەیی

Top