ئۆكرانیا تۆمەتی كودەتا شكستخواردووەكەی وڵاتەكەی دەخاتە ئەستۆی ڕووسیا

ئۆكرانیا تۆمەتی كودەتا شكستخواردووەكەی وڵاتەكەی دەخاتە ئەستۆی ڕووسیا

 

سەبارەت بەو كودەتایەی خەریك بوو لە ئۆكۆانیا سەربگرێت ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دێنیس شمیگاڵ بە پێی ڕاپۆرتێكی هەواڵگری وڵاتەکەی جەخت لەوە دەكاتەوە كە  بەدڵنیاییەوە  ڕووسیا لەپشت هەوڵی کودەتایەکەوە بووە بۆ لەکارلابردنی حکومەتی ئۆکرانیا.

بەڵام لەلای خۆیەوە ڕووسیا ڕەتی کردۆتەوە كە دەستی هەبووبێت لە هیچ پلانگێڕییەک بۆ کودەتا و وەکو تۆمەتێکی بێ بنەما ڕەتی کردەوە.

شمیگاڵ کە لە بڕۆکسلە بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپادا، ئاماژەی بەوە كرد كە  هەواڵگریی ئۆکرانیا کۆمەڵێک چالاکی ئەو هێزە دەرەکییانەی ئاشکرا کردووە کە هەوڵ دەدەن کاربکەنە سەر ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لەناوخۆی وڵاتەکەدا، ئەوەش بەمەبەستی خستنەوەی ڕاپەڕین و کودەتا لە وڵاتەکەدا.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ڕایگەیاندبوو كە ئۆکرانیا پلانگێڕییەکی پووچەڵکردووەتەوە بۆ لەکارلابردنی حکومەتەکەی و چەند کەسێکی ڕووسی لەو پیلانەدا بەشدار بوون.

 

Top