كەمال گەنجی گۆرانی(ساقی)ی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ(كەمال گەنجی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .
كەمال گەنجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام گۆرانی(ساقی)ی بە شێوەی دەنگ بڵاوكردەوە .
كەمال گەنجی جگە لەوەی كە خۆی تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەتە كاری دابەشكردن و ماستەرینگی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە, هەروەها ژەنیار(سالح یوسف زادە) بە ئامێری موزیكی عود و (هادی حەسەنی) بە ئامێری گیتار و (فەرهاد مەحمود زادە) بە ئامێری كەمانچە لە بەرهەمهێنانی ئەم گۆرانییە بەشداربوون .
ئاسۆ كاكەیی